سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، ولیام بیرنز باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له مۆسكۆ دیاریكرد وه‌ك بریكاری ناوه‌ندی ده‌زگای هه‌وڵگری ( CIA ).
جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكای له مۆسكۆ وه‌ك بریكاری ناوه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگری ( CIA ) دیاریكرد و ڕایگه‌یاند، ولیام بیرنز ئاستێكی زانیاری و توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی بارودۆخی ناوچه‌كه بكات پێش درووست بوونی كێشه له‌ناو وڵات و ئه‌وانیش پێویستیان به‌ئه‌و جۆرە تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی وڵات.
به‌پێی زانیاریه‌كان ولیام بیرنز، له‌ماوه‌ی ساڵانی 2011 بۆ 2014 هه‌وڵێكی زۆری باشكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ڕوسیای داوه.