دادگای باڵای تورکیا، سزای زیندانی هەزار و ٧٥ ساڵی بەسەر عەدنان ئۆکتاردا سەپاند.
بەگوێری تەلەڤزیۆنی NTV تورکی، دادگای ئەستەنبوڵ سزای زیندانی کردنی بە هەزار و ٧٥ ساڵ بەسەر عەدنان ئۆکتار، بانگخوازە ساختەکەی ئەستەنبوڵدا سەپاند.
پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئۆکتار رووبەڕووی چەندەها تۆمەتکرابووەوە، لەوانە دامەزراندنی رێکخراوێکی تاوانکاری و دەستدرێژی کردنە سەر منداڵان و ژنان، تا لە کۆتایدا تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبووەوە.
جێی باسە لەگەڵ ئۆکتاردا، ٢٣٦ کەسی دیکە لە هاوبەشەکانی دەستگیرکراون و ئەوانیش بەهەمانشێوە بە چەند ساڵێکی جیاواز سزای زییندانیان بەسەردا سەپێندراوە.