شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له به‌غداده و له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی له‌سه‌ر پرسی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌پێكهاتووه له ( هۆشیار زێباری، جه‌عفه‌ر ئیمینیكی، ڕۆژ نوری شاوه‌یس ) ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژێكه له به‌غدادن و له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی به‌مه‌به‌ستی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كوبوونه‌ته‌وه.
هاوكات باس له‌وه‌ش كراوه، له یه‌كه‌م هه‌نگاوی شانده‌كه دوور له‌چاوی كامێرا‌كان كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاره سبه‌ینێش له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆببنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌دووری نازانن حیزبه‌كه‌یان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان ببه‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.