Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوپەیمانییەتیەکی کورد لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا، ژمارەیەک لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوپەیمانییەتیەکیان بە ناوی هیوا راگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی کانوونی دووەم، ژمارەیەک لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، هاوپەیمانییەتیەکی نوێیان پێکهێناوە بە ناوی هیوای کوردستان، کە کاوە مەحەمەد سەرۆکایتی هاوپەیمانییەتەکە دەکات.

هاوپەیمانییەتەکە لە ١٥ ئەندام پێکدێ کە لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی گۆڕان، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ، ئایندە و ئەندامە سه‌ربه‌خۆكان.

ئەو ئەندامانەش بریتین لە یوسف محه‌مه‌د، كاوه‌ محه‌مه‌د، به‌هار مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د، موسه‌نا ئه‌مین، جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، رابون مه‌عروف، هۆشیار عه‌بدوڵا، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، عه‌بدولباری زێباری، رێبوار كه‌ریم، سروه‌ ونس، یوسرا ڕه‌جه‌ب.

دوای راگەیاندندی هاوپەیامانییەکە، کاوە محەمەد لێدوانێکی دا لەسەر هۆکاری پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP