ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دراوی ئه‌لیكترۆنی جیهانی " بیتكۆیین " دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌بینی و ڕێژه‌ی دابه‌زینه‌كه‌ی گه‌یشته 18.5٪ .
پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دراو ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دراوی ئه‌لیكترۆنی " بیتكۆیین " دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌ڕێژه‌یه‌ك نرخی یه‌ك " بیتكۆیین " كه‌پێشتر به 40 هه‌زار دۆلار بوو ئه‌مڕۆ بوو به 32 هه‌زار و 48 دۆلار كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته ڕێژه‌ی %18 .
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌دێت كه ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنیه له ساڵی ڕابردوو به‌ڕێژه‌ی %200 به‌رز بوویه‌وه و شاره‌زایان پێیان وابوو له داهاتوودا ده‌بێته ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی زێڕ.