وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، لیژنه‌یه‌كی بۆ ڕێگریكردن له قاچاخچێتی ده‌روازه سنووریه‌كان به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكهێنا.
دوای ڕێككه‌وتنی هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پیشمه‌رگه له‌باره‌ی پێکهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆڕێگری لهقاچاخچێتی ده‌روازه سنووریه‌كان وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان . لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە، دەست پێ بکات.
وەزارەتی ناوخۆی