نه‌یمار داسلڤیای به‌ڕازیلی دوای ئه‌وه‌ی تووشی پێكان بوو دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆیاریكردن له ڕیزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانچێرمان.
یانه‌ی پاریس سانچێرمان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌یماری یاریزانی بڵاوكردووه‌ته‌وه له كاتی ڕاهێنانكردندا و له‌وێنه‌كاندا دیاره كه له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، یانه‌ی پاریس سانچێرمان نه‌یمار ئاماده ده‌كات بۆ به‌شداری كردن له‌یاریه‌كه‌ی 12ی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر یانه‌ی گریمه له جامی سۆپه‌ری فه‌ڕه‌نسی.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت له ماوه‌ی ڕابردوودا، نه‌یماری به‌ڕازیلی یاریزانی یانه‌ی پاریس سان چێرمان، لهیاریهكدا تووشی پێكانبوو له جومگه‌ی قاچیداو به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانی له پێنج یاری یانه‌كه‌ی به‌شدار بێت.