بایدن پۆستێکی دیکەی کابینەکەی یەکلاکردەوە
ئەمرۆ، جۆ بایدن، ویلیام بێرنزی وەکو بەڕێوەبەری ئاژانسی CIA دەستیناشانکرد،
لە میانەی پڕکردنەوەی پۆستەکانی کابینیەکەی، جۆ بایدن، سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا کە بڕیارە دوای نۆ رۆژی دیکە سوێندی یاسایی بخوات و لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربێت، ویلیام بێرنزی وەکو بەڕێوەبەری ئاژانسی CIA دەستنیشانکرد.
بایدن لە بارەی بێرنزەوە وتی کە کەسێکی بە ئەزموون و دیپلۆماتکارێکی لێهاتووە، هەروەها وتیشی کە بێرنز توانای پاراستنی ئاسایشی ئەمریکای هەیە و دەتوانێت خەڵکەکەی لە هەموو مەترسیەکان بپارێزێت.
ویلیام بێرنز پێشتر لە پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا بوو لە روسیا و چەند ساڵێک لەو پۆستەدابوو.