دوای ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا خوێندنه‌وه بۆ مادده‌ی 25 له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن به‌ڵام كۆماریه‌كان ڕێگریان لێ‌كردن خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان، دیموكراته‌كان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و یاسایه دۆناڵد تره‌مپ به‌تۆمه‌تی گێره‌شێوێنی و هاندانی توندوتیژی له پۆسته‌كه‌ی دوور بخه‌نه‌وه و مایك پێنسی جێگری له‌شوێنی دابندرێت به‌ڵام كۆماریه‌كان به‌هه‌موو هه‌وڵێكیانه‌وه ڕێگریان له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نانسی پێلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا داوای كرد به‌زووی و پێش وادای دیاریكراوی خۆی ده‌سه‌ڵات له‌دۆناڵد تره‌مپ وه‌ربگیرێته‌وه.