ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌دوای په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2021 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه نرخی دۆلار جێگیرده‌بێت و ناهاوسه‌نگی به‌خۆوه نابینێت.
عه‌بدولوه‌هاب سه‌عداوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بوودجه نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر هه‌زار و 450 دیناری عێراقی جێگیر ده‌بێت.
هاوكات ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بازرگانان له‌ناو بازاڕدا درووستیان كردووه گوایه نرخی یه‌ك دۆلار ده‌بێته دوو هه‌زار دیناری عێراقی دووره له ڕاستیه‌وه و شتی وا ڕوونادات.