چه‌مچه‌ماڵ: له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه سێ كه‌س بوونه قوربانی
له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له ئاكامی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین كه‌سێك كوژراو دووانی تریش بریندرابوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست BMC كه‌وتووه، شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی كامیلی حاجی عه‌لی و پشتیوان له‌نكه‌یی له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕووی داوه و ماوه‌ی دوو كاتژمێر شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه به‌رده‌وامبووه.
هاوكات ئه‌و كه‌سه‌ی له ڕووداوه‌كه‌دا كوژراوه ته‌مه‌نی 39 ساڵه و سه‌ر به‌یه‌كێك له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بووه و ئه‌و دووكه‌سه‌ی برینداربوون یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 52 ساڵه‌و ئه‌ویتریشیان ته‌مه‌نی 19 ساڵه و ئه‌م دووكه‌سه‌ی بریندار بوون ویستویانه ناوبژی بكه‌ن و سه‌ر به‌هیچكام له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه نه‌بوون.