Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێشنیارێكی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ په‌سه‌ندكرد

کوردستان

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به‌ به‌شداری ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كۆبوویه‌وه‌ و پێشنیارێكی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند كرد و ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پلانی هه‌یه‌ پشووه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌ و وانه‌ لاوه‌كیه‌كانی وه‌ك وه‌رزش و هونەر لاببرێن له‌پێناو ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌مساڵ.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌:

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی، ١١ ی ١ ی ٢٠٢١، بەسەرپەرشتی (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو. سەبارەت بە پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠– ٢٠٢١، پلانی پێشنیارکراوی وەزارەت بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، بڕیار وایە رۆژی چوارشەممە، بەمەبەستی بریاردان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP