قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه و سلێمانی بووه‌ته یه‌كێك له شاره پاكه‌كان.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌رده‌وام لیژنه‌كانیان له گه‌ڕاندان و ڕێگه به‌هیچ ساخته‌كاریه‌ك ناده‌ن كه زیان به‌هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت و ڕێگری لێده‌كه‌ن.
قائیمقامی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س هێشتا سه‌رپێچی ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ساڵانی ڕابردوو زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و له‌مه‌ودوا لیژنه‌كانیان به‌دواداچوون بۆ گرانبوونی نرخیش ده‌كه‌ن و ڕێگری لێده‌كه‌ن.