چەمچەماڵ.. تۆمەتباری کوژراو و بریندارەکان دەستگیرکرا

کوردستان 11/01/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی لە شەڕی دوو بنەماڵەدا لە چەمچەماڵ کەسێک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون، پۆلیسی تاوانبارەکەی دەستگیرکرد.

دوای ئەوەی ئەمشەوی دووشەممە ١١ی کانوونی دووەم، لە گەڕەکی راپەڕین لە شاری چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا هەڵگیرسا، پۆلیسی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، تونیویانە تۆمەتبارێک بە ناوی( ا.ک.ع) دەستگیربکەن کە لە پشت برینداری بوونی دوو کەس و کوژرانی کەسێکی دیکەوەیە.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتووە کە دوای رووداوەکە دەستبەجێ پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دواتر و پاش کاتژمێرێک لە ناحیەی شۆرش لە قادر کەرەمیان تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا