سه‌رۆكی پیشه‌سازیه به‌رگریه‌كانی توركیا ڕایگه‌یاند، توركیا نایه‌وێت به‌راورد كاری بكات لەنێوان هه‌ردوو فڕۆكه‌ی سیخۆی 35ی ڕوسی و فڕۆكه‌ی F35ی ئه‌مریكی.
ئیسماعیل ده‌میر سه‌رۆكی پیشه‌سازیه به‌رگریه‌كانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده نه‌بوو فڕۆكه‌ی F35 به‌توركیا بفرۆشێت توركیا لیستێكی دیكه‌ی بۆكڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئاماده كردووه و فڕۆكه‌ی سیخۆی 35ی ڕوسی له‌ناو لیسته‌كه‌دایه.
هاوكات باسی له‌وه‌ش كردووه، ئێمه نامانه‌وێت به‌راورد كاری بكه‌ین له نێوان فڕۆكه‌ی وڵاتاندا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ته‌نها به ده‌ست هێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیه بۆ وڵاته‌كه‌مان.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌دێت، له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر واشنتۆن به‌هۆی كڕینی موشه‌كه ڕوسیه‌كه ئاماده نه‌بێت فڕۆكه به‌توركیا بدات ئه‌وا له وڵاتانی دیكه به‌ده‌ستی ده‌خه‌ین.