زۆرکەس نایانەوێت لە شوێنە گشتیەکاندا بپژمن هەر بۆیە دەیوەستێنن، بەڵام دەزانیت ئەمە زیانی زۆر بەدواوە دێت؟
توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، گێڕانەوەی پژمە رەنگە ببێتە هۆی تەقینی پەردەی گوێ، یان زیانگەیاندن بە قورگ، لە هەندێک حاڵەتیشدا رەنگە مردنی لێبکەوێتەوە.
هەر بە گوێرەی توێژینەوەکە، زۆر جار گێڕانەوەی پژمە زیان بە موولوولەکانی خوێن و سوڕی خوێن دەگەیەنێت.
هەر بۆیە هۆشداری دەدرێت بەو کەسانەی تا ئێستا ئەو رەفتارەیان دووبارە کردووەتەوە کە وازی لێبهێنن.