١٠هەزار کتێب رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرا

کوردستان 12/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە رایدەگەیەنێت، لە کەمپینێکدا ١٠ هەزار کتێبیان کۆکردووەتەوە و رەوانەی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە.

ئاکۆ غەریب، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە بە BMC راگەیاند، لەساڵی ٢٠١٨ دا لەگەڵ ئەوەی هەوڵماندا کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆبکەینەوە، بڕیارماندا کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی کۆبانێ رابگەیەنین.

باسیلەوەشکرد، کە کەمپینەکەمان راگەیاند زیاتر کە ٤٤ ناوەند و زانکۆ و کەسایەتی، بەدەم پرۆژەکەمانەوە هاتن، بەو شێوەیە ١٠ هەزار کتێبمان کۆکردەوە.

جەختیلەوەشکرد، لە نۆی ئەم  مانگە توانیمان کتێبەکان بگەیەنینە رۆژئاوای کوردستان، 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا