دوو پەرلەمانتاری کوردستان داوا دەکەن پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت

کوردستان 12/01/2021

Alternate Text

بەهۆی سکاڵایەکی بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ، هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بچنە بەردەم دادگا .

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی کانوونی دووەم، هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگرێت، بۆ ئەوەی بەهۆی سکاڵاکەی سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ بتوانن بچنە بەردەم دادگا.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر باسکردنی دۆسیەی قاچاخچێتی لە سنوری باشماخ سكاڵای یاساییمان لەسەر تۆمارکراوە، دادگاش داوای رەزامەندی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ هەلگرتنی پارێزبەندی، لە ئێستادا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەرمان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەماندایە و دانیشتنی پەرلەمانی پێویست نییە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئامادەین بچینە بەردەم دادگا و داوا دەکەین بە زوترین کات پارێزبەندیمان لەسەر هەڵبگیرێت و دادگایی بکرێین.

شایەنی باسە، لە ماوەی رابردووا لەسەر سکاڵایەکی مەریوان شێخ کەمال، بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ، دادگای بەرایی پێنجوێن داوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، پەرلەمانتارانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان کرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا