ئەپی تێلەگرام بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیویی
ناوداری "سەمای مردن" و دانانی لۆگۆی کۆمپانیای واتساپ لەسەر تابوتەکە، گاڵتە بەو
کۆمپانیایە دەکات.
ئەپی ناوداری جیهانی "تێلەگرام" لە
هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر، وەک ئاماژەیەک بۆ "مردن"ی کۆمپانیای واتساپ بەهۆی دوایین مەرجەکانی نوێبوونەوەی ئەپەکە،
ڤیدیوی "سەمای مردن"ی بڵاوکردەوە و لەسەر تابوتێکدا لۆگۆی واتساپی
داناوە.
شایەنی باسە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا
کۆمپانیای واتساپ مەرجە نوییەکانی بۆ بەکارهێنەرانی راگەیاند و ئاشکرایکرد کە کۆمپانیاکە
سەرجەم زانیارییە تایبەتەکانی بەکارهێنەرانی واتساپ دەداتە کۆمپانیای فەیسبوک.
کۆمپانیای واتساپ رۆژی ٨ی شوباتی ئەمساڵی وەک
دوا وادە بۆ رەزامەندبوون لەسەر مەرجە نوێیەکانی دیارکردووە، ئەگەر نا
هەژمارەکانیان دەسڕێتەوە.