پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ته‌قه‌كه‌رێك ده‌ستگیركرا كه له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌یه‌وه ته‌قه‌ی كردبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای بڵاوبوونه‌وی گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تیایدا كه‌سێك له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌یه‌وه له‌ناو شاری سلێمانیدا ته‌قه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری راسپارد كه هه‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه له‌و گرته ڤیدیۆییه.
ئاشکراشیکردووە، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری ئێم فۆڕو ده‌مانچه‌یه‌ك و ئوتومبێلی تۆمه‌تباره‌كه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار( ج، ح، ح) به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.