وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری
رابردووی پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هیچ حاڵەتێکی مردن
بەهۆی کۆرۆناوە تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی کانوونی دووەم، وەزارەتی
تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە ئەنجامی پشکنینەکانی کۆرۆنای
بڵاوکردەوە، کە تێیدا هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و تەنها ٨٨
توشبووی نوێ بەو پەتایە تۆمارکراون.
هاوکات، هەر بە پێی ئەو ئامارە ٩٨٣ حاڵەتی
چاکبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.