پاش سێ ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانیان،
دواجار هەردوو وڵاتی سعودیە و قەتەر لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان رێککەوتن و یەکەم فڕۆکەی سعودیە بەرەو قەتەڕ گەشتیکرد.
کۆمپانیای "هێڵی ئاسمانی قەتەڕی" وێنەی
گەیشتنی فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای "هێڵی ئاسمانی عەرەبی سعودی" بۆ
فڕۆکەخانەی حەمەد لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بڵاوکردەوە.
پێشتریش لە رۆژی دووشەممەی رابردوو "هێڵی
ئاسمانی قەتەری" دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بەرەو وڵاتی سعودیە راگەیاند و
یەکەم فڕۆکەی قەتەڕی لە جۆری A350-1000 گەیشتە شاری ریازی پایتەختی سعودیە.
دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان
هەردوو وڵات لە کاتێکدایە کە زیاتر لە سێ ساڵە و بە تایبەت لە رۆژی ٥ی تەمموزی
٢٠١٧، هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە، ئیماڕات، بەحڕەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ
قەتەڕ راگرت.