شاره‌زایانی ئابووری به‌ریتانیا، هۆشداری لە به‌كارهێنانی دراوی ئه‌لیكترۆنی ده‌ده‌نە بازرگانان به‌وه‌ی هه‌موو سامانه‌كه‌یان له ده‌ستده‌ده‌ن.
لیژنه‌ی چاودێری دارایی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌كارهێنانی دراوی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك " بیتكۆین " له داهاتوودا زیانێكی زۆر به به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكات پێگه‌ی FCA باسی له‌وه‌كردووه، بازرگانان ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و دراوانه به‌كارده‌هێنن له كاتێكدا كه دڵنیانین له داهاتووی دراوه‌كه ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره‌یان پێده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیاش هۆشداریان داوه‌ته بازرگانان به‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنیه ناگۆڕدرێته‌وه به دراوی كاغه‌ز.