وابڕیاره هاوسه‌ره‌كه‌ی كیم كارداشیان ئه‌لبومێكی گۆرانی نوێ بڵاو بكاته‌وه كه‌تێدا هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه‌ی له كیم كارداشیان خستووه‌ته‌ڕوو.
كانی ویست گۆرانیبێژی هونه‌ری ڕاپی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندووه، بڕیاری داوه ئه‌لبومی ده‌یه‌می به‌ناوی " دوندا " بڵاوبكاته‌وه كه تێیدا باس له ده‌سپێكی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی خۆی تا جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم كارداشیانی میدیاكار و بازرگان ده‌كات.
هاوكات ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی باسی له‌وه‌شكردووه، كانی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئیش له‌سه‌ر ئه‌وبه‌رهه‌مه ده‌كات هه‌رچه‌نده كیم كارداشیان داوای لێكردووه باسی ژیانی خێزانیان نه‌كات به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده سوره له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه.