له ئه‌نجامی ته‌قینەوەی بۆمبێكی چێندراو به‌دوو هاوڵاتی له گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای کفری شوانێك گیانی له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی کانوونی دووەم، لە گوندی بەلەکەی خواروو لە سنوری نا‌حیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شوانێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئەوەش هاتوە، دوو قوربانییەکە ئامۆزان و لە کاتی گواستنەوەی شوانەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.