ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تۆم هاید به‌رپرسی كاروباری ناوچه جێناكۆكه‌كان له باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر پرسی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم كۆبووه.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كردووه، سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و شۆڤێنێتی عه‌ره‌ب له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جێی قبوڵكردن نیه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه هه‌میشه حكومه‌تی هه‌رێم پارێزه‌ری سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانهبووه.
هاوكات به‌رپرسه‌كه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌وردی ئاگاداری ڕووداوه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدان و ده‌یانه‌وێت ڕۆڵی كاریگه‌ریان له‌باشكردنی دۆخی ئه‌و ناوچانه هه‌بێت.