پۆمپێیۆ: ئێران بۆ قاعیدە بووە بە ئەفغانستانی دووەم
مایك پۆمپیۆ وهزیری دهرهوهی ئهمریكا ڕایگهیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و قاعیدە بەهێزە و ئێران بۆ قاعیدە بووە بە ئەفغانستان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی کانوونی دووەم، ماڵپهڕی ڕۆیتهرز ڕایگهیاندووه، له كۆنگرهیەكی ڕۆژنامهوانیدا مایك مۆمپیۆی وهزیری دهرهوهی ئهمریكا چەند نهێنییەکی شاراوە ئاشکرا کرد کە یەکێکیان کوشتنی محەمەد میسڕی، کەسی دووەمی رێکخراوی قاعیدەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و قاعیدە رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ سێ دەیە پێش ئێستا و بۆ کاتی هێرشی ١١ی سێپتەمبەر و وتی ئێران لەو هێرشەدا دەستی هەبووە.
سەرباری ئەوەش پۆمپێیۆ راشیگەیاند کە ئێران چەند جارێک پارە و پاسپۆرتی داوەتە ئەندامەکانی قاعیدە و هاوکاریکردوون.