دۆناڵد تره‌مپ، هه‌وڵی دیموكراته‌كان بۆ گۆڕینی مادده‌ی 25 و له‌سه‌ر كارلادانی پێشواده‌ی دیاریكراوی خۆی به‌گاڵته ئامێز ناوبرد.
دۆناڵد تره‌مپ پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ویلایه‌تی ته‌كساس ده‌ست پێبكات به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵی له‌سه‌ر كارلادانی پێش واده‌ی خۆی گاڵته ئامێزه و ده‌بێته هۆی دروستكردنی توڕه‌یی له‌لای لایه‌نگرای.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ئاماده‌یه پێش واده‌ی دیاریكراوی خۆی ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه؟ دۆناڵد تره‌مپ جوابی پرسیاره‌كه‌ی نه‌دیایه‌وه و وتی من نامه‌وێت ببمه هۆی درووستبوونی توندوتیژی له‌وڵات.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون گۆڕانكاری له مادده‌ی 25دا بكه‌ن و ده‌سه‌ڵات له دۆناڵد تره‌مپ وه‌ربگرنه‌وه.