دوای کەمتر لە مانگێک لە پێکهێنانی حکومەتی کوەیت، ئەمڕۆ حکومەتی کوەیت دەستی لەکارکێشایەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە کوەیتیەکان، بەهۆی ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ وەزیری بەرگری کوەیت دەستەلەکارکێشانەوەی کابینەی حکومەتی پێشکەش بە سەرۆ وەزیران کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا ناکۆکییەکان لە نێوان پەرلەمانی کوەیت کە بە ئەنجومەنی ئوممە ناسراوە لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان بەردەوام بووە، ئەمانەش بوونەتە هۆی رێگریکردن لە چاکسازی لە حکومەتدا، هەر بۆیە ئەم کابینەیەی حکومەت دەستی لە کارکێشایەوە و پێشبینیش دەکرێت سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە نەواف ئەحمەد سەباح، میری کوەیت بکات.