وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، له ماوی 24 كاتژمێری ڕابردوودا شه‌ش هه‌زار و 408 تووشبووی نوێی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووه.
سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا شه‌ش هه‌زار و 408 تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌مه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته گه‌شته یه‌ك ملیۆن و 299 هه‌زار و 22 كه‌س.
هاوكات له‌باره‌ی ژماره‌ی مردوانیشهوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 98 حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه و به‌مه‌ش كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 56 هه‌زار و 360 حاڵه‌ت.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌و وڵاته‌وه ڕێگری لێكرا تا دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین له‌لایه‌ن ئێران خۆیه‌وه.