مه‌سعود ئۆزێلی ئه‌ڵمانی به‌هۆی پرسیاری زۆری هانده‌رانیه‌وه ناچاربوو له‌به‌ینی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
مه‌سعود ئۆزێل له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر ڕایگه‌یاندوه، دوای ئه‌وه‌ی پرسیارێكی زۆری له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی وه‌ك باشترین یاریزان بۆ هاتووه به هانده‌رانی ده‌ڵێت ( ڕام وایه میسی باشترین یاریزانی ئیسپانیایه به‌ڵام به‌لای منه‌وه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی یاریكردووه باشترین بووه ).
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له‌ماوه ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌كان باسیان له دووباره كۆبوونه‌وه‌ی ئۆزێل و ڕۆناڵدۆ كرد له یانه‌ی یۆڤانتۆس.