دوای ئەوەی ئەمڕۆ مایک پۆمپێیۆ رایگەیاند کە ئێران هاوبەشی رێخراوی قاعیدەیە و هاوکاری کردون، حکومەتی ئێران وەڵامی دەداتەوە.
محەمەد جەواد زەریف. وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاند، مایک پۆمپێیۆ پسپۆڕی درۆ و فێڵە، دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ماوەی پۆستەکەی بە بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری، لە ناوچەکەدا ئاگری جەنگ گەرم بکات.
لەگەڵ ئەوەشدا زەریف رایگەیاند، ئاشکرایە کە ئەو کەسانەی هێرشەکەی ١١ی سێپتەمبەر کێ ئەنجامی دا و روونە لەو وڵاتانەوە بوون کە ئەمریکا بەرژەوەندی لەگەڵیان هەیە و پەیوەندی بە ئێرانەوە نیە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، مایک پۆمپێیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئێرانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی قاعیدەی تیرۆرستی و تێوەگلانی لە هێرشی ١١ی سێپتەمبەردا تۆمەتبارکردبوو.