كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له 14 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی تۆماری بایۆ مه‌تریان بۆكراوه.
میدیای فه‌رمی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، 14 ملیۆن تۆماری بایۆمه‌تری بۆ هاوڵاتیان كراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا نزیكه‌ی 12 ملیۆن تۆماریان ته‌واوبووه و به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكراوه و پێداچوونه‌وه‌ش به‌سه‌ر نزیكه‌ی 65 هه‌زار و 548 تۆماردا كراوه و 571 حاڵه‌تی نامۆش هه‌بووه كه له لیسته‌كه ده‌ركراون .
هاوكات باس له‌وه‌ش كراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 433 حیزب تۆمار كراون كه مافی پاڵاوتنی كاندیدیان هه‌یه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.