بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج عەمرە رەتیدەکاتەوە گەشتەکانی عەمرە دەستیانپێکردبێتەوە و داواش دەکات هاوڵاتیان ناویان لای هیچ کۆمپانیایەک تۆمارنەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای وەستانی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٨⁄ ٢⁄ ٢٠٢٠ تاوەکو ئەمڕۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە رانەگەیەنێت، ناوی خۆیان لای ھیچ کۆمپانیایەکی تایبەت بەعومرەکاران تۆمار نەکەن.
هەر لە روونکردنەوەکەی حەج و عەمرەدا هاتووە، سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکەینەوە کە ناتوانن بەبێ دەرچوونی بڕیاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاساو رێنمایەکان مامەڵەيان لەگەڵ دەكرێت.