یوتیوبیش چانێڵەکەی ترەمپی راگرت

جیهان 13/01/2021

Alternate Text

لەدوای راگرتنی هەژمارەکانی لە فەیسبوک و تویتەر، یوتیوبیش چانێڵەکەی دۆناڵد ترەمپی داخست.

درەنگانی شەوی رابردوو، یوتیوبی سەر بە کۆمپانیای گۆگڵ بەهۆی ئەپلۆدکردنی ڤیدیۆیەکی دوور لە مەرجەکان، چانێڵی دۆناڵد ترەمپی راگرت.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، بڕیارەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت و جگە لەدوای ناتوانێت ڤیدیۆ ئەپلۆد بکات، ناشتوانێت کۆمێنت بنووسێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا