روسیا: وتەکانی پۆمپێیۆ لەبارەی ئێران بێبنەمان
بەڕێوەبەری بەشی ئاسیایی لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وتەکانی مایک پۆمپییۆ لەبارەی ئەوەی ئێران هاوکاری قاعیدەی کردووە دوورن لە راستیەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەم. زامیر کاپۆلۆڤ، بەڕێوەبەری بەشی ئاسیایی لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، پۆمپێیۆ هەواڵی ناڕاست و درۆی بڵاوکردەوە کاتێک وتی ئێران هاوکاری رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدەی کردوە چەند جارێک هەماهەنگ بوون لەگەڵیان و پارە و پاسپۆرتی بۆ ئەندامەکانی دابین کردووە. هەروەها وتیشی پۆمپێیۆ بەبێ بەڵگە ئەو لێدوانەی داوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی سێشەممە، مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران هاوکاری رێخراوی قاعیدەی کردووە و لەناو وڵاتەکەیدا جێگەی بۆ کردونەتەوە و ئێران بووە بە پانەگەی ئەندامەکانی قاعیدە.