پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیان دەستپێکردووە کە لە ترافیک لایتەکاندا سواڵ دەکەن.
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان ژمارەیەكی دیکە سواڵکەریان دەستگیر كرد.
باسیلەوەشکردووە، سواڵکەرەکان پێکهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە داوای ھاوکاریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.وەگشت دەرۆزەكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.