بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەدر پشتیوانی کازمی دەکات

عێراق 13/01/2021

Alternate Text

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، پشتیوانی مستەفا کازمی دەکەن بەهۆی ئەو هەنگاوانەی گرتویەتیەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمرۆ چوارشەممە ١٤ی کانوونی دووەم، موقتەدا سەدر، رێبەڕی رەوتی سەدر رایگەیاند، پشتیوانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن لەو هەڵمەتانەی دژی گەندەڵکاران هەڵیگیرساندووە و داوا دەکات هەرزوو رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و کارەکان و بڕی ئەو پارانەی دەستیانکەوتووە بۆ جەماوەر و رایگشتی ئاشکرا بکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا سەدر رایگەیاند، چەند دەنگۆیەک هەیە لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان کە پلان وایە لە مانگی حوزەیراندا ئەنجام بدرێت، ئەو لەبارەی ئەم دەنگۆیانەوە هۆشداری دەدات و رایگەیاند پێویستە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت بێ دواخستن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا