چیرۆکی ئەو گەنجەی دوو کاتژمێر پێش هاوسەرگیریەکەی گیانی لەدەستدا
گەنجێکی میسری، تەنها دوو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ئاهەنگی هاوسەرگرییەکەی گیانی لەدەستدا.
کیرلس شەحاتە، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵی میسری بووە، و پیشەی راهێنەری مەلەوانی بووە، ماوەی چەند مانگێک بووە ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ ئارینی ئیسحاق، گۆڕیوەتەوە.
ئەو کوڕە، چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکەی چووتە ئەو کەنیسەیەی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیانی تێدا بەڕێوەچووە، بەڵام لەناکاو دەکەوێت و بەو هۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
مردنی ئەو گەنجە میسرییە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکەی.