ئایا کۆرۆنا نوێیەکە گەیشتووەتە دهۆک؟

کوردستان 13/01/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک بڵاوبووەوە، رونکردنەوە لەبارەیەوە درا.

ئەمرۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەم، دکتۆر ئه‌فراسیاب موسا یونس، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ئەو کەسەی گومانی توشبوون بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکرێت، لە بەڕتانیا گەڕاوەتەوە و لە ئێستادا کەرەنتینە کراوە.

ناوبراو راشیگەیاند، ئامێری پشکنینی کۆرۆنایان لایە بەڵام پێویستیان بە ئامرازەکانی ئاشکراکردنی جۆرە نوێیەکە و چاوەڕێن لە هەولێر و بەغدادەوە بۆیان رەوانەبکرێت.

هەروەها وتیشی، پشکنین بۆ خێزانی کەسەکە کراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرکەوتەیان نەبووە هیچ توشبوویەک تۆمارنەکراوە، لەبارەی تەندروستی کەسە گومانلێکراوەکەوە وتی کە تەندروستی باشە و نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە دیار نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا