ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ئامادەکاری بۆ کردنەوەی خوێندنگەکان لە سنوری پارێزگاکەدا راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەم، بەشار عەبدولخالق خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی خوێندنگەکان لە هەولێر کراوە، بەڵام چاوەڕێن بەفەرمی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار بە کردنەوەی خوێندنگەکان بدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێکردنی کردنەوەی خوێندنگەکان، پێشبینیش دەکرێت لە ئەگەری کردنەوەی خوێندنگەکاندا پشوەکان نەهێڵدرێن و وانەکانی وەرزش و هونەر لاببردرێن.