Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەتی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان بڕیاریدا

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە سەرجەم خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، دەوامی قۆناغەکانی دیکەش تاوەکو رۆژی ١ی ئادار دوادەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی کانوونی دووەم، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، رۆژی شەممەی داهاتوو دەوامی خویندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە، قۆناغەکانی دیکەش لە رۆژی ١ی ئاداری ئەمساڵەوە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەنەوە.

ناوبراو راشیگەیاند، رۆژی ٢ی مانگی داهاتوو لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەخرێتەڕوو، دواتریش بڕیاری گونجاو لەوبارەیەوە دەدرێت.

لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە کوردستان و بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان، نزیکەی ساڵێکە دەوامی خوێندنی قوتابخانەکان لە هەرێم راگیراوە، هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندن دەوامی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی بۆ ماوەیەک دەستیپێکردەوە، بەڵام دووبارە بە بریاری حکومەت دەوامی خوێندن بە یەکجاری راگیرا.

هاوکات، ئەمڕۆ ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک یەکەم حاڵەتی گومانلێکراوی بە توشبووی کۆرۆنا گۆڕاوەکەی لە پارێزگاکە راگەیاند، کە کەسێک بووە لە وڵاتی بەڕیتانیاوە گەڕاوەتەوە هەرێم و لە ئێستادا کەرەنتینکراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP