وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی هه‌بوونی قاچاخچێتی سه‌ر خاڵه سنووریه‌كانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند.
ئەمڕۆ جوتیار عادل وته‌بێژی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئاگاداری هه‌بوونی قاچاخچێتین له خاڵه سنووریه‌كانی هه‌رێم و زیانی زۆریان به‌حكومه‌ت گه‌یاندووه.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئێستا له خاڵه سنووریه‌كان كارده‌كه‌ن گرێبه‌ستی فه‌رمیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه به‌ڵام به‌مزوانه پێداچوونه‌وه به‌گرێبه‌سته‌كانیاندا ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هێزێكی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بۆ ڕٍێگریكردن له قاچاخچێتی سه‌ر خاڵه سنووریه‌كانی هه‌رێم پێكهات.