توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كه‌م ئاویدایه به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی ئاو له‌و وڵاته هێنده‌ی ئێستا كه‌م نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕایگه‌یاندووه، چه‌ند شارێكی سه‌ره‌كی توركیا له‌قه‌یرانی كه‌م ئاوی نزیكبوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت شاری ئیسته‌نبوڵ كه له‌ماوه‌ی 45 ڕۆژی داهاتوودا یه‌ده‌گی ئاوی ته‌واو ده‌بێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی باران بارین توركیا دووچاری قه‌یرانی كه‌م ئاوی بووه له‌شاره گه‌وره‌كانی و ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختیشی ته‌نها 110 ڕۆژی له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ده‌گی ئاوی ته‌واو ببێت.