سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵێنی دیاریكردنی مینحه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان و وێژه‌وانانیدا له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021.
نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له موئه‌ید لامی نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق كردووه و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌نوسیان له عێراق تاوتوێكردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڵێنی پێداوه به‌دواداچوونی ورد بۆ پرسی مینحه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان و وێژه‌وانان بكات و له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 عێراق جێگیری بكات.