فەڕەنسا ژمارەیەک نەوەی چەکدارە فەڕەنسییەکانی سەر بە داعشی وەرگرتەوە

کوردستان 13/01/2021

Alternate Text

حکومەتی فەڕەنسا وەرگرتنەوەی حەوت منداڵی نەوەی چەکدارە فەڕەنسییەکانی سەر بە داعشی لە دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، کە لە ساڵانی رابردوو دایک و باوکیان روویان لەو وڵاتە کردبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی کانوونی دووەم، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پاش هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ( رۆژئاوای کوردستان)، توانیمان حەوت منداڵی نەوەی ئەو چەکدارانە وەربگرینەوە کە کەسوکاریان پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆستی داعش کردبوو، دواتریش بۆ شەڕکردن لە دژی ‌هێزەکانی ناوچەکە روویان لە سوریا کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش گەڕاندنەوەی نەوجەوانەکان بۆ وڵاتەکەیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کران و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری فەرمانبەرانی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکاندان.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سوپاسی هەماهەنگییەکانی بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستانی کرد لە کاتی گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا