مایك پۆمپیۆ هۆشداری ده‌داته جۆ بایدن به‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌بێته هۆی درووستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌مریكا و هه‌موو جیهان.
پۆمپیۆ باسی له‌وه‌شكردووه، ناتوانین ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 2015 و كاتی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین چوونكه ئێستا ئه‌و وڵاته بووه‌ته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ته‌نها له‌كاتی گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئێران به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ده‌توانین سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرین.