توێژینەوەیەک: بەکتریای گەدە کاریگەری کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

تەندروستی 13/01/2021

Alternate Text

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە بەکتریای گەدە لە لەشی مرۆڤدا کاریگەری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەبێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی هۆنگ کۆنگی چینی دەریخستووە کە ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن مایکرۆبوومێکی جیاواز لە گەدەیاندا هەیە، کە کار دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
هاوکات. توێژینەوەیەکی دیکەی زانکۆیەکی کۆریای باشور ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەو کەسانەی گرفتیان لە گەدە هەیە زیاتر تووشی کۆرۆنا دەبن، چونکە کەمی میکرۆبە بەسوودەکانی نێو گەدە دەبنە هۆی زوو توشبوون بە کۆرۆنا.
شایەنی باسە، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠ یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٤ هەزار کەس لە هەرێم تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، سێ هەزار و ٤٢٧ کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا