لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر 51 كارتۆن پڕۆتینی وه‌رزشی یاری له‌شجوانیدا گرتووه.
سه‌فین فه‌تاح، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هۆڵه وه‌رزشیه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له میانه‌ی به‌دواداچوونی لیژنه‌كانیان به‌هۆی هه‌بوونی به‌رواری ئێرانی له‌سه‌ر كاڵاكان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 51 كارتۆن پڕۆتینی وه‌رزشی یاری له‌شجوانیدا.
سه‌فین فه‌تاح باسی له‌وه‌شكردووه، پێشتر له‌ڕێی لیژنه‌كانیانه‌وه سه‌رجه‌م فرۆشگا و شوێنه بازرگانیه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌بێت به‌رواری سه‌ر كاڵا به له‌یزه‌ر تۆمار كرابێت و ستاندارد بێت.