دامەزرێنەری ئەپی "تێلەگرام" رایگەیاند، لە
ماوەی ٧٢ کاتژمیری رابردوودا ٢٥ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان دەستیان بە
بەکارهێنانی تێلەگرام کردووە.
باڤێل دۆرۆڤ، دامەزرێنەری ئەپی "تێلەگرام"
رایگەیاند، لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە تێکڕای مانگانەی بەکارهینەرانی تێلەگرام
زیادیکردووە کە پێشتر ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر بوو، بە جۆرێک کە تەنها لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ٢٥ ملیۆن کەس دەستیان
بە بەکارهێنانی تێلەگرام کردووە.
دۆرۆڤ کە سەرمایەدارێکی روسییە و نیشتەجێی ئەمریکایە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەکارهێنەرە نوێیانە لە سەر ئاستی سەرجەم وڵاتانی جیهان
بوونە، بە جۆرێک کە ٣٨٪ لە وڵاتانی ئاسیا بوونە، ٢٧٪ ئەوروپا، ٢١٪ ئەمریکای باشور
و ٨٪یش لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونە.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو ژمارانە دەرخەری ئەوەن کە بەراورد بە
ساڵی رابردوو ژمارەی بەکارهێنەرانی تێلەگرام زیادیکردووە، چونکە ئێستا خەڵکی
نایانەوێت لە بەرامبەر خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکان زانیارییە کەسێتییەکانیان
ئاشکرابکرێت، نایانەوێت ببن بە بارمەتەی پاوانکاری تەکنەلۆژی.